ڕوسیا وێستگە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكەی كۆنترۆڵكرد

ڕوسیا ئەو وێستگە ئەتۆمییەی كۆنترۆڵكرد، كە بەوتەی ئۆكرانییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ڕوسیاوە بۆردومان كرا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی ئۆكرانیی گواستووەتەوە، هێزەكانی ڕوسیا توانیویانە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا” كۆنترۆڵ بكەن، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانیان كرد و ڕووداوەكە ترسێكی زۆری نایەوە.

زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە تەواوی ئەوروپا، بەوتەی بەرپرسانی ئۆكرانی، لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت.

پێشتریش ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕێككەوتبوون وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ بەیەكەوە بەڕێوەببەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە ڕوسییەكان كۆنترۆڵیان كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: ناتانیاهۆ دانوستانی ئێمەی لەگەڵ ئێران پێ ناخۆش نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوانییە بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نیگەرانبێت. دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share