ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هێشتا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە دیارینەکراوە و لە مانگی داهاتووەوە ناردنی مووچە پێشوەخت ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی پێویستە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەم مانگە مووچە بەبێ کێشە خەرجدەکرێت، بەڵام بۆ مانگی داهاتوو خەرجکردنی مووچە پێویستیی بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، مانگی پێشوو فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مووچەی ناردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکردبوو.
سەبارەت بە وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران، دیلان غەفور ئاشکرایکرد، هێشتا وەزیری دارایی وادەی خەرجکردنی مووچەی دیارینەکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی نەناردنی مووچەش ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیارەکە کۆبکاتەوە، هۆکارێکی دیکەش نەبوونی پارەی نەختینەیە.