کارگەیەک لە عەربەت بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە سزادەدرێت

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای بڵاوبوونەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە دووکەڵی کارگەکان و پیسبوونی ژینگە، تیمەکانی بنکەکەمان بەدواداچوونی مەیدانی و وردیان بۆ ئەم بابەتە دەستپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت ڕەوانەی شوێنی دیاریکراو کرا بەمەبەستی پشکنین و دۆزینەوەی سەرچاوەی دووکەڵەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوونی ورد، کارگەیەک دیاریکرا کە هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئەو دووکەڵە چڕە بووە کە ببووە هۆی تێکدانی ژینگەی ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکرد، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور لە بابەتەکە ئاگادارکرایەوە و لەسەر فەرمانی دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە بنکەی ناوبراو، کارگەکە درایە دادگا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنەکەی دەرچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت بۆ گەڕانەوە ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ گیریان خواردووە ڤیزای ترانزێتیان پێدەدرێت و بە…
زیاتر ببینە

لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە دراوە

سەردانە چاوەڕواننەكراوەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد كە وابڕیارە سبەینێ ئەنجامی بدات لە كاتێكدايە كە بافڵ جەلال…
Total
0
Share