لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگایەكی سەرەكی داخرا

بەهۆی نەبوونی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەوە، خوێندكارانی بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لە ھەولێر گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە و رێگای هەولێر – كەركوكیان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا خوێندكارانی بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لە هەولێر گردبوونەتەوە و داوا دەكەن ئاو و كارەبا و پێویستییەكانیان بۆ دابینبكرێت.

وتیشی، “پێشتر چەندینجار گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا چەند داواكارییەكیان خستووەتەڕوو، بەڵام بۆیان جێبەجێنەكراوە.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share