سبەی بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەستدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 29ـی حوزەیران لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانییەوە، کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەنجامدەدرێت.

ڕوونیشیکردەوە، سەرەتا لە پردی دەباشانەوە بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی ‘نائیلە خاتوون’ کارەکان دەستپێدەکەن و لە کاتی هێڵکاریکردنیشدا، شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، هێڵکارییەکە هەمان ڕۆژ تەواودەبێت و شەقامەکە دەکرێتەوە. لەو ماوەیەشدا شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکانی تەنیشت شەقامە سەرەکییەکە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: ئەنجامی گەورەمان لەسەر هێرشەكەی هەولێر بەدەستهێناوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتوونەتە “ئەنجامی زۆر گەورە” لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر و ئەودوای هێرشەكانی دیكە. لیوا…
Total
0
Share