کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بەفردەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمشەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بەفردەبارێت و پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 بۆ 4 پلە نزمدەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت، نمەبارانی پچڕپچڕ لە شوێن و ناوچە جیاجیا دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین  رێژەی دابارین زیاتردەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنوورییەكان بەفردەبارێت”.

باس لەوەشدەکات، “پێشبینیدەكرێت بۆ كاتەكانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری قەزای سۆران بەفربارین هەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ بە نزیكەی 2 بۆ 4 پلە نزمدەبێتەوە”.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفردەبارێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیكەی 1 بۆ 2 پلە نزمتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 8 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 6 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 7 پلەى سیلیزى

کەرکوک  :10  پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  7 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  : -4  پلەى سیلیزى

سۆران   : 2 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 12 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بڕیاریانداوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە بیلاڕوسیا کەمکردووەتەوە. یلڤا جۆنانسۆن،…
Total
0
Share