هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی لە پۆلیس کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بەناوی (هـ. س. ا.) دەستگیر کرد کە کێشەی بۆ هاوسەری و خانەوادەکەی دروست دەکرد، تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوبۆوە و تەقەی کردبوو.

ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر چەکی جۆری دەمانچە و بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکەدا گیرا.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، ماوەیەک لەمەوبەر تۆمەتبار لەگەڵ برایەکی خۆی کێشەی هەبوو بەهەمان شێوە تەقەی کردبوو بەوهۆیەوە دەستگیر کرا، دواتر بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوەکەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژیی خێزانی کراوە بۆئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share