وەزارەتی کارەبا: بۆریی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی بەسترایەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەلایەن تیمە تەكنیكییەكانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی هەردوو كۆمپانیای كار و داناغاز لە ماوەی شەش کاتژمێردا توانیویان بە سەركەوتوویی بۆریی نوێی گازی كێڵگەی كۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی ببەستنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەکە پشت بە وێستگەکانی دیکەی کارەبا بەستراوە، بەمەش ڕێگریکرا لەوەی کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر ماوەی پێدانی کارەبا دروستببێت.

وەزارەتی کارەبا جەختیکردەوە، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای سلێمانی زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایانگەیاند، لەئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەکانماندا بۆ چێشتخانە و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان، بۆمان دەرکەوتووە، کە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: دادگا رێکاری یاسایی بەرامبەر وتاربێژەکە دەگرێتەبەر

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو وتاربێژە دەگرێتەبەر، کە دوێنێ لە مزگەوتی…
Total
0
Share