مەترسیی ئاگرەكەی هەولێر زیادیكرد و هێزە ئەمنییەكان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكەن

ئاگرەكەی پاڵاوگەكەی سەر رێگای هەولێر – گوێر زیاتر تەشەنەی كردووە و زیاتر لە 35 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەهۆی ئاگرەكەوە تەواوی كۆگاكانی قیر لە پاڵاوگەكە سووتاون و چوار تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتاون و چەندین تیمی تەندروستی و ئەمبوڵانس لە شوێنی رووداوەكەن.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەكان داوا لە هاوڵاتییان و میدیاكاران دەكەن لە شوێنی رووداوەكە دووربكەونەوە كە ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە ئاگرەكە بەردەوامە و كۆنترۆڵ نەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share