وێنە و ڤیدیۆ.. تانكەرێكی گواستنەوەی غاز وەرگەڕا

كەمێك لەمەوبەر تانكەرێكی گواستنەوەی غازی ئێڵ پی جی لە نێوان كۆیە و هەولێر وەرگەڕا و غازێكی زۆر بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا بە دیاریكراوی نازانرێت رووداوەكە قوربانیی لێكەوتووەتەوە یاخود نا، بەڵام ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگاكە دروستبووە.

شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە لە نزیك شاری كۆیە روویداوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە بۆنێكی زۆر بە ناوچەكەدا بڵاوبووەتەوە و بە رووبەری سەدان مەتر هاوڵاتییان هەست بە بۆنەكەی دەكەن و گرفتیان بۆ دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی: هەر بریکارێک دوابکەوێت لە گەڕاندنەوەی پارەی بەشەخۆراک سزا دەدرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 30 بریکاری خۆراکمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم مانگە دوابکەون لە…
Total
0
Share