فالح ساری: پابەند دەبین بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق سوورە لەسەر پابەندبوونی هەرێمی کوردستان ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناونەوتیی، ئەو کاتەی وەفدی هەرێم پێیان وتوە کە داهاتی نانەوتی کەمیکردووە، وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامدا وتوویەتی کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر 120 ملیارەکە داوە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران هەمواری ئەو بڕیارە بکاتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی هەرێمی کوردستانیش وتراوە کە بەغداد خۆی دەیەوێت سەرپەرشتیی خاڵە سنوورییەکان بکات و داهاتەکەی بچێتەوە بەغداد، دواتر سەدا 50ـی ئەو داهاتە بدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.

هاوکات سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، پابەند دەبن بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ هەر مانگێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵادەكاتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات. سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share