وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی ژنێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا

مردن

بەیانیی ئەمڕۆ ژنێك لە قەزای کەلار لەکاتی چوونی بۆ وەرگرتنی مووچەکەی دۆخی تەندروستیی تێکچووە و گیانیلەدەستدا.

ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ژنێک هاتووە بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە بانکەکە پۆلیسەکانمان لە دوورەوە دیویانە کە دۆخی تەندروستی تێکچووە، چوون بە هانایەوە و پەیوەندییان بە کەسوکارییەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی کەسوکارەکەی ژنەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانیلەدەستداوە.

ئەو ژنەی گیانیلەدەستداوە ناوی ئامینە حەسەن تۆفیقە و دانیشتووی ناحیەی رزگارییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆى سلێمانى: هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕۆیشتنى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجامبدات ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌ى ده‌گیرێت

هاتوچۆی سلێمانى هۆشدارایی ده‌داته‌ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل كه‌ خۆیان لە سەرپێچی بە دوور بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر…
Total
0
Share