عومەر گوڵپی: لە كارەبای 24 كاتژمێریدا پارەی تەل و عەموود و محاویلە و چاككردنەوە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “لە كارەبای 24 كاتژمێریدا پارەی تەل و عەموود و محاویلە و چاككردنەوە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت”.

دەشڵێت، “ئەو نرخەی بۆ كارەبای 24 كاتژمێریی دەستنیشانكراوە 156 دینارە و كۆی تێچووی هەموو پڕۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەم پڕۆژەیەدا هاوڵاتیی خۆی پارەی غاز ، تێچووی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە، تەنانەت تەل و عەموود و محاویلە و سیانە و چاككردنەوەش دەدات.

راشیگەیاندووە، بە پێی هەڵسەنگاندنێك كە ساڵی 2023 رێكخراوێكی بیانی بۆ تێچووی هەر كیلۆ واتێك بۆ بۆ وەزارەتی كارەبای كردووە، هەموو تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبای لە هەموو قۆناغەكانی بەرهەمهێنان تاوەكو گواستنەوە و دابەشكردنی لە كوردستان بە 156 دینار خەمڵاندووە بۆ یەك كیلۆ وات، بۆیە دەیانەوێت بەو نرخە لەسەر هاوڵاتییان بیسەپێنن و دەسەڵات لەم پڕۆژەیەدا نەوەك دینارێك بۆ خزمەتگوزاریی كارەبا خەرجناكات، بەڵكو قازانجیش دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: بەبێ پشکنین دوو ورچیان لە شاخەکانی هەورامان ئازاد کردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی، دوو ورچ ئازادکراون. سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی…
Total
0
Share