وێنە.. تەرمی عێراقییە فڕۆکەوانەکە دۆزرایەوە

میدیا یۆنانییەکان ئاشکرایان کردووە فڕۆکەی ئەو عێراقییە دۆزراوەتەوە کە چوار ڕۆژ پێش ئێستا لەکاتی مەشقکردندا ونبووبوو.

عەمار ئیبراهیم، خوێندکارێکی عێراقی بوو لە کۆلێجی Egnatia Aviationی یۆنانی، ڕۆژی یەکشەممە 31ی كانونی دوووەم، کاتێک سەرقاڵی مەشقی فڕۆکەوانی بوو لە ئاسمانی یۆناندا تا بتوانێت بڕوانامەی دیبلۆم وەربگرێت دیار نەما.

دوای چوار ڕۆژ لە ونبوونی میدیا یۆنانییەکان ئاشکرایان کرد کە فڕۆکەکەی عەمار بە تێکشکاوی لە ناوچەی یانێنا لە باکوری یۆنان دۆزرایەوە و تەرمی فڕۆکەوانەکەشی تێدا بووە.

عه‌مار ئیبراهیم ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ و له‌ گه‌ڵ نزیكه‌ی 100 فرۆكه‌وانی دیكه‌یی عێراقی كه‌ كوردیشیان تێدایه‌، چه‌ند مانگێكه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی یۆنانی به‌ ناوی Egnatia Aviation ڕاهێنانیان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی دیپلۆمی فرۆكه‌وانی.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین پێنج هێمای بازرگانی كە لە بواری نەوت و گاز كار دەكەن

بابەتی دواتر

سەگەکانى کۆشکى سپى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی هەرزان بووە، جەختیشدەكاتەوە ئەو ماسییانەی لە دەرەوە هاوردەدەكرێن هیچ مەترسییەكیان…
Total
0
Share