مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەکێتی لە بانکەکانی هەولێر راگیرا

بڵاوەپێكردنی هێزی زێڕەڤانی لە بەردەم بانكی حەمرین لە هەولێر

بە بڕیارێك دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی لە بانكەكانی هەولێر راگیرا، هێزێكی زۆری زێرەڤانی بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە بڵاوەپێكراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەردەم بانكی حەمرین لەگەڵ ژمارەیەك لە خانەنشین دوا و ئەوان دەڵێن، پێیان وتوون بڕۆنەوە و مووچە دابەشناكرێت.

یەكێك لە خانەنشینان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، پێیان وتین لە سلێمانی مووچە نادرێت، “ئێمەش لێرە مووچەی خانەنشینانی یەكێتی نادەین”

ئەو خانەنشینە وتیشی، لە پێش خۆرهەڵهاتنەوە لە بەردەم بانك راوەستاوە. خەڵكێكی زۆر كە لەوێ بوون، رەوانەیان كردنەوە و رۆیشتنەوە.

هاوكات خانەنشینێكی دیكە كە ئەویش لە نزیك بانكەكە لە چاوەڕوانیدابوو وتی، پێیان وتین مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە نییە.

وتیشی، “مووچە بچێتە سەر بەغداد باشە، لەبەرئەوەی لێرە نە نەوت دەدەن، نە مووچە دەدەن، نە شەهیدانە دەدەن”.

پەیامنێرمان لە هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەكی زۆر خانەنشین لە بەردەم بانكەكە بوون، بەڵام هێزێكی زێرەڤانی هێنراون و بڵاوەیان پێكردوون.

بابەتی پێشتر

هەشت كەس بە تۆمەتی "كوشتنی" مارادۆنا دەستگیردەكرێن

بابەتی دواتر

عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ـی دەستپێكرد<br>لە هەرێم گرفت بۆ مووچەی سلێمانی و گەرمیان دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە هاوبەشیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە. لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکرد، “هێزەکانی سەر…
Total
0
Share