قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە، هاوڕێ و هاوکارانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی بە توانا کاک هەڵکەوت عەزیز غەمبار و دڵگرانی کردین. لە قوڵایی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هاوکارەکانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و هەموو هاوپیشەکانی دەکەم.
لەم ساڵانەدا کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا ڕاستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغدادەوە بۆ بگوازێتەوە، هەربۆیە جێی خۆی لە دڵی هەموو لایەکدا کردبووەوە و ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن.
لە خودای گەورە داواکارین ڕوحی کاک هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.