وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو دەبێتە سێ ڕۆژ جارێک

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشکرایدەکات، پێدانی ئاو لە گەڕەکەکان دەبێتە سێ رۆژ جارێک.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ پەمپی نوێ خرانەکار و دۆخی دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکان دەبێتە سێ ڕۆژ جارێک، لە خراپترین دۆخیشدا دەبێتە چوار ڕۆژ جارێک.

سەبارەت بە سێ پەمپە نوێیەکەش، ئامانج جەلال ئاشکرایکرد، بۆ هەر کاتژمێرێک، نزیکەی سێ هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان – سلێمانی زیاد دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی راگەیاند. لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا…
Total
0
Share