دەستەی خانەنشینیی عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، تەمەنی خانەنشینی بگەڕێنێتەوە بۆ 63 ساڵ.
دەستەی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیازێکی ڕەسمییان پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی و گەڕاندنەوەی بۆ 63 ساڵ.
تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی ئەم پێشنیازەی نەداوەتەوە.