سەرۆككۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و شاندی یاوەری.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار، لەو دیدارەدا بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و گەلی دۆست كرا، کە بەیەکەوە گرێدراون لە بوارەکانی كۆمەڵایەتی و ئاینی و رۆشنبیری و جوگرافی.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەر لەمیانی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەنییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم بوارەكاندا، بەتایبەتی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و توانای زانستی و چالاککردنی رێككەوتننامەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا گرنگی ھەماھەنگی و ھاریکاریکردنی یەکدی لە ھەردوو بواری دادوەری و یاسایی، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست بکات.”

ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی كۆمار ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە كە دەوڵەتانی ناوچەكە لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی مێژووییدان، بۆیە گرنگە گشت ھەوڵەکان یەکخرێن لە پێناو ھێنانەکایەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کێشەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیران و گرژییەكان و چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا، ھاوکات سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە کە پاراستنی ئارامی و سەروەری عێراق دەبێتە سەکۆیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ھێنانەدی بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە.”

ئاشكراشیكردووە كە “لای خۆیەوە ئیبراهیم رەئیسی سڵاو و رێزی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە گەل و دەوڵەتی عێراق، ھەروەھا پشتیوانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ حكومەتی عێراق لە ھەواڵەکانی بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و چەسپاندنی پایەكانی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیانی عێراق بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەکان.”

بابەتی پێشتر

شێخ جەعفەر لەسەر شەڕەكەی بازگەی تاسڵوجە ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

عێراقیش دەگرێتەوە.. وردەكاری پلانی بایدن بۆ وەرگرتنی كۆچبەران

بابەتی پەیوەندیدار