مۆندیالی یانەکان.. لیستی پاڵەوانان و ئەو یانانەی زۆرترینجار جامەکەیان بەرزکردووەتەوە

مۆندیالی یانەکان بۆ وەرزی 2020/2021 بە ئامادەبوونی یانەی بایرن میونشن لە قەتەر دەستپێدەکات

ئەمڕۆ، پێنجشەممە جامی جیهانی یانەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستپێدەکات و 11ی مانگی شوبات (ئەم مانگە) کۆتاییدێت.

یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی مۆندیالی یانەکان بە یاری نێوان ئەلدوحەیلی قەتەری و یانەی ئەهلی میسڕی دەستپێدەکات، یانە قەتەرییەکە وەک ڕێکخەر و ئەهلی وەک پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقا.

لە ڕووی مێژووییەوە یانەکانی ئەوروپا کۆنتڕۆڵی زۆرینەی نازناوەکانیان کردووە، لە پلەی دووەمیشدا یانەکانی ئەمریکای لاتین دێن و بەتایبەت لە 10 ساڵی ڕابردوودا ئەوروپیەکان براوەی زۆریینەی جامەکان بوون و لاتینیەکانی ئەمریکا تەنها نازناوێکیان بەدەستهێناوە، هەرچی یانەکانی ئاسیا و ئەفریقاشە نەبوونە خاوەنی جامە جیهانییەکە.

یانەکانی ئیسپانیا لە کۆی 10 نازناوی ساڵانی ڕابردوو شەش جامیان بەدەستهێناوە و لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەدا دابەشکراون (ڕیاڵ چوار نازناو و بەرشلۆنە دوو نازناو)، یانەکانی ئیتاڵیا لە ڕێگەی ئینتەرمیلان و ئەڵمانییەکان لە ڕێگەی بایرن میونشن و ئینگلیزەکان لە ڕێگەی لیڤەرپوڵەوە نازناوێکیان چنیوەتەوە.

 

ڕیزبەندی پاڵەوانانی مۆندیالی یانەکان بەپێی ساڵ:

2010 ئینتەرمیلان (ئیتاڵیا)

2011 بەرشلۆنە (ئیسپانیا)

2012 کۆرنتیانز (بەرازیل)

2013 بایرن میونشن (ئەڵمانیا)

2014 ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا)

2015 بەرشلۆنە (ئیسپانیا)

2016 ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا)

2017 ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا)

2018 ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا)

2019 لیڤەرپوڵ (ئینگلتەرا)

 

ئەو یانانەی زۆرترین نازناوی مۆندیالی یانەکانیان بەدەستهێناوە بەدرێژایی مێژوو (کۆپی کۆن و نوێ)

ڕیاڵ مەدرید: حەوت نازناو (1960، 1998، 2002، 2014، 2016، 2017، 2018)

ئەی سی میلان: چوار نازناو (1969، 1989، 1990، 2007)

بابەتی پێشتر

پلانی پاریس سانت جێرمان بۆ کۆکردنەوەی سێ کوچکەی تۆپی پێ ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق ڕێژەیەكی كەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share