تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییە گواستراوەكان 70%یان لە ئاژەڵەوەن

توێژەرێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، وەڵامی ئەو بۆچوونە دەداتەوە كە پێیوایە 20 جارێك ڤایرۆسێك بڵاودەبێتەوە. دەڵێت، ئاژەڵ سەرچاوەی 70%ی نەخۆشییە گواستراوەكانە.

دكتۆر ڕیچارد برینان بەڕێوەبەری فریاكەوتن لە نووسینگەی هەرێمیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەوەی كە دەوترێت هەر 20 ساڵ جارێك ڤایرۆسێك سەرهەڵدەدات، بۆچوونێكە ناكرێت پشتی پێببەسترێت و دەڵێت، ئەوە تەنها ڕێككەوتە.

توێژەرەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، “70%ی نەخۆشییە گواستراوەكان لە ئاژەڵەوە سەرچاوە دەگرن و بڵاودەبنەوە، وەك ئیبۆلا و سارس و هەندێك لە جۆرەكانی ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا. بەمدواییانەش گواستنەوەی نەخۆشی لە ئاژەڵەوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بە شێوەی گۆڕاو دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ، ئەوەش زیانی بە زۆرێك لە مرۆڤەكان گەیاندووە، چونكە هەموومان لەبەردەم ئەگەری تووشبوونداین”.

بەپێی وتەی دكتۆر ڕیچارد، لەم سەردەمەدا بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی وەك گۆڕانی ئاووهەوای لێهاتووە، بەو مانایەی نەخۆشییەكان زۆربوون و ڕێگریكردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەیان ئاسان نییە.

بابەتی پێشتر

كرێی پاس كرایەوە بە 500 دینار

بابەتی دواتر

دوورکەوتنەوە لەم خۆراکانە لە سەرئێشە ڕزگارتدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share