کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت.

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنجشەممەی داهاتوو لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبووان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان رادەگەیەنرێت و بە رەسمی بانگهێشتدەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هاوکات بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەشدەکرێن بەوانەی لە ئێستاشدا تەواو نەکراون، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبوو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک کراوە بەناویەوە و هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.

جەختیشیکردەوە، لەرابردوودا زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی شەفاف لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و بەئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانە و بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share