وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا بکات دەستی بەسەردا دەگرین

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ناتوانین کۆڵان بە کۆڵان بەدوای ماتۆڕسکیلەوە بین، بەڵام هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا تۆماربکات، دەستی بەسەردا دەگرین.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی بەشێوەی نایاسایی هێندراونەتەوە خاکی هەرێمی کوردستانەوە، هیچیان هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە، هەموویان بەشێوازی پارچە لە ڕێگەی خاڵە سنوورییەکانەوە، کەسانێک بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەک، دەیانهێننە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێمە ناتوانین ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێین بۆ ماتۆڕسکیلی نایاسایی، بەڵام ئەوەی لەبەرچاومان بێت، ڕۆژانە لە شەقامە سەرەکییەکان مەفرەزە دادەنێین، هەروەها هەر هاوڵاتییەک سکاڵا لەسەر ماتۆڕسکیلێک تۆماربکات، ئەوا دەستی بەسەردا دەگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share