پزیشکێک: وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ مەخەن

پسپۆڕێکی وردی هەناسەدان و سییەکان، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ نەخەن.

د. زانا دزەیی، پسپۆڕی وردی هەناسەدان و سییەکان، ئاشکرایکرد، پێویستە ئەم کەسانەی ئەم دۆخ و نەخۆشییانەیان هەیە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پشتگوێ نەخەن:

– ئەو کەسانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە

– تووشبووانی هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان

– ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن

– تووشبووانی هەر نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنی سییەکان

– ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ یان گورچیلەیان هەیە

– ئەو کەسانەی لە سەروو تەمەنی 65 ساڵییەوەن

– تووشبووانی شێرپەنجە

– ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک بێت سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەم مانگەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، ژەمی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا وەربگرن، بەمەش بە رێژەی %60 تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزا و خراپتربوونی دۆخی نەخۆشییەکانیان، کەمتردەبێتەوە.

وتیشی، ڤاکسینەکە لە هەندێک لە بنکە تەندروستییەکان، نەخۆشخانەکان و سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان بەردەستە، ئەم ڤاکسینە سەلامەتە و، لێکەوتەکانی زۆر کەمن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لە سەر ئامادەکارییەکانی ڕووبەرووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گیروگرفتاکانی چەند بڕیارێكی دەركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share