بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئومێدەوارم ئەم جەژنە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ناوتۆمارکردن بۆ خولەکانی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ناوتۆمارکردن بۆ خولەکانی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات. وەزارەتى خوێندنى…
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share