هێزەکانی ئاسایش لە عەفرین لە گفتوگۆدان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان

میدیاکانی رۆژئاڤا بڵاویانکردەوە، مەحمود خەلیل، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئاسایش لە رۆژئاڤا، لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە عەفرین کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا مەڕوان عەلی، بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە تیایدا ئامادەبووە و کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هـ.ـەسەدە و حکومەتی سوریا ئەنجامدراوە.

ئاماژەشیان بەوەکردووە، یەکێک لە گرنگترین پرسەکان کە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، رێکخستنی چوارچێوەیەکە بۆ رێککەوتن سەبارەت گەڕانەوەی کوردانی ئاوارەبووی عەفرین و سەرێ کانی، کە زیاتر لە 137 هەزار کەسن و لە پاش ساڵی 2018ەوە بەهۆی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، لە خاکی خۆیان وەدەرنرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و هێزە ئەمنیەکان رەچاوی…
Total
0
Share