فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشدارییكردن یاخود نەكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر هڵوێستی خۆیان روون و ئاشكرا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و تەواوی حزبە سیاسییەكان راگەیاندووە و وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا دەمێننەوە و بەشداریی حکومەت ناکەن.

ناوبراو وتیشی، “بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە پێكهێنانی حكومەت ناكەین و ئێمە بڕیارمانداوە و لەو بڕوایەشداین كە پەرلەمانی كوردستان پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا هەیە و ئێمە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی كوردستان دەكەین”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەیخستەڕوو، ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لێوەكرد زۆر ناواقایعییە و بەو شێوازە نییە كە ئەو باسی لێوەدەكات، پێشنیارەکەی قابیلی وەڵامدانەوە نەبوو، چونکە چەند دەلیلێک هەبوو لەسەر ناجدییبوونی پێشنیارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share