چاڤی هەڕەشە دەكات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشە لە یانەكانی ڕكابەر دەكات و دەڵێت هێشتا ماومانە ئاستمان زیاتر بەرز بێتەوە.

بەرشلۆنە لە ژێر دەستی چاڤی لەخولی ئیسپانیا چوار یاریی كردووە یەك گۆڵی لێكراوە.

چاڤی ڕاهێنەر دەڵێت چۆن گۆڵكردن گرنگە، بەهەمان شێوە بەرگریكردن و كلین شێتیش گرنگە.

بەشیك لە قسەكانی چاڤی

/ بۆسكێتس و پێدری و گاڤی یارییەكی نمونەییان كرد و كۆنتڕۆڵی ناوەڕاستیان گرتە دەست

/ من دێمبلیم زۆر خۆشدەوێت هاوكاری پێشەوە دەكات و ئاگای لە بەرگریكردنیشە

/ گاڤی توشی سەرسوڕمانی نەكردوم چونكە ڕۆژانە دەیبینم كە ڕاهێنان دەكات و دەزانم توانایەكی زۆری هەیە

/ بەشێوەیەكی گشتی هەستێكی باشمان هەیە و ئیشبیلیە یانەیەكی بەهێزە

/ دەمانەوێت لەسەر ئەم ئەنجامانە بەردەوام بین دەمانەوێت لەسەر باشبون بەردەوام بین و ئەمەش ڕێگە ڕاستەكەیە كە پیایدا دەڕۆین

/ هیوادارم گاڤی لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت

/ بردنەوەیەكی زۆر گرنگ بوو قورسە بتوانیت لەم یاریگایەدا بە ئاست و ئەنجام براوەبیت

كلین شێت زۆر گرنگە

/ لیڤاندۆڤسكی تەنها گۆڵكار نییە سەیری بكەن چۆن تۆپ وەردەگرێت چۆن شووت لێدەدات

/ سەیری لیڤا بكەن چۆن هاوكاری تیپەكە دەكات لە تۆپ وەرگرتنەوەدا

/ بیلیرین و سێرجی ڕۆبێرتۆمان هەیە بۆ باڵی ڕاست

/ ئێمە هەڵە دەكەین گەر بڵێین خولی ئیسپانیا تەنها ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەیە

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی لە دەستپێكی ڕیاڵ مەدرید ڕازییە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فەرمانگەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share