بەیل بەرەو ئەمریکا

ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاریس بەیل ئامادەکاری دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی خولی ئەمریکا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست”، گاریس بەیل لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە لەگەڵ ئیدارەی یانەی دی سی یونایتدی بەشدار لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا کەوتووەتە سەرهێڵ، نزیکە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

گرێبەستی گاریس بەیل لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا (2021/2022) کۆتایی دێت، سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ئیدارەی شاهانە بۆندی نوێی پێشکەش ناکات.

بەیل تەمەنی 32 ساڵە و لە 2013وە بۆ یانەی شاهانەی مەدرید یاری دەکات، تاوەکوو ئێستا 258 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، 106 گۆڵی تۆمار کردووە و 67 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی دواتر

تین هاگ دەرگای خۆشبەختی لە دی بێک دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share