جۆرە ماسییەک دەتوانێت 850 ڤۆڵت کارەبا بدات؛ دەتوانێت مرۆڤ بکوژێت؟

لە دۆزینەوەیەکی تازەدا کە تیشکی خستووەتەسەر یەکێک لە دیاردە ناوازەکانی بایۆلۆجی، توێژەران توانایەکی سەرسوڕهێنەری ماسیی کارەبایی Electric Eel، کە دەتوانێت تەزووی کارەبایی تاوەکو 860 ڤۆڵت بەرهەمبهێنێت لە ڕێگەی جەستەیەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەم بوونەوەرە کە لەناو ڕووبار و زۆنگاوەکاندا دەژی، سەر بە خێزانی ماسیی Knifefishـە و لە ڕوو بۆماوەییەوە (جێنیتیک)، لە ماسیی سمێڵە و کاربەوە نزیکترە.

توێژینەوەکان لەسەر ئەم بوونەوەوەرە سەرسوڕهێنەرە، دەریانخستووە، کە ئەم جۆرە ماسییە، سێ شێوازی جیاوازی هەیە و بەهێزترین و دیارترینیان جۆری (Electrophorus voltai)ـە، کە جەستەی بەرزترین تەزووی کارەبا بەرهەمدەهێنێت.

ماسییەکە لەسەر سێ ئەندامی جەستەی کارەبایی دەژی کە %80ـی جەستەی پێکدەهێنێت، ئەو ئەندامانە لە هەزاران خانەی ئەلکترۆنی پێکهاتوون و کە یارمەتی دەدەن لە کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا.

توانای بەرگرییکردن لە خۆی

ئەم جۆرە ماسییە تواناکانی تەنها لە ڕاوکردنی نێچیرەکانی بەکارناهێنێت، بەڵکو وەک چەکێکی بەهێزی بەرگریکردن لە خۆی بەکاریدەهێنێت، ماسییەکە لە توانایدایە لەناو ئاودا بەشێوەیەکی سەیر باز بدات و هێرشبکاتە سەر ئەو هەڕەشەیەی لەسەریەتی.

هەستەوەری شەشەم بۆ ناسینەوەی مەترسی لە تاریکیدا

ماسییەکە خاوەنی شتێکە بەناوی “وەرگری کارەبایی” کە بوارێکی کارەبایی بە دەوری جەستەیدا دروستدەکات، ئەمەش وای لێدەکات بتوانێت بچووکترین گۆڕانکارییەکان دەستنیشان بکات کە لە ئەنجامی جووڵەی بوونەوەرەکانی دیکەوە دروست دەبێت. ئەم توانایە شتێکی وەک “هەستی شەشەم”ی پێدەبەخشێت، کە توانای جوڵە و ڕاوکردنی دەدات لە شوێنە زۆر تاریکەکاندا.

ئایا تەزووەکەی مەترسیی لەسەر مرۆڤ دروستدەکات؟

هەرچەندە ڤۆڵتی کارەبایی ئەم ماسییە یەکجار بەرزە، بەڵام زانایان ئاماژە بەوەدەدەن کە شەپۆلە کارەباییەکەی هێندە بەرزنییە بتوانێت مرۆڤ بکوژێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کارەباکەی دەتوانێت کێشەی گەورە بۆ مرۆڤ دروستبکات، لەوانە؛ تێکدانی لێدانی دڵ، لەکارکەوتنی سییەکان و مەترسیی خنکان بەهۆی لەکارکەوتنی ماسولکەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم دەكرێت
پەرلەمان ڕوونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی كار دەدات

لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای نوێی كار دەكرێت و جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی…
زیاتر ببینە

دامەزراوەیەكی ئەمریكی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق واتا “كۆتاییهاتنی” دۆلار

دامەزراوەی لەویی ئەمریكی تایبەتمەند بە لێكۆڵینەوە سیاسییەكان “رێگرییەكانی” بەردەم كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەهەر بارودۆخێكدا ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share