سەرۆکوەزیرانی عێراق فۆڕمی ئەستۆپاکیی ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کرد

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فۆڕمی ئەستۆپاکی بۆ ئاشکراکردنی سەروەرت و سامای خۆی پێشکەشی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم ڕێکارە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت جێبەجێکردن و پابەندبوونە بە یاساکانی دەستەی دەستپاکی.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە تیمە وەزارییەکەی کردووە کە لە ماوەی هەفتەیەکەدا ڕاپۆرتی دارایی خۆیان ڕادەستی دەستەی دەستپاکی بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share