پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس پەسەندكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆدا پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسی هەڵوەشاوەی پەسەندکرد.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی بڕیارەكە هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد دەگەڕێتەوە، کە لای عەرەبی تەعریبە.

ئەو پەرلەمانتارە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە “هەموو جوتیارانی زوڵملێکراوی کورد لە کەرکوک و خانەقین و خورماتو و مەندەڵی و دەشتی نەینەوا” دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share