دۆناڵد ترەمپ: یەک کاتژمێر مابوو هێرشبکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ تەنیا یەک کاتژمێر دووربوو لەوەی هێرشبکەنەوە سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێران هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت ئەم کارە بکات.

ڕاشیگەیاند، واشنتن لە پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ تاراندا ماوەتەوە و هیوادارین پێویست نەکات دەست بە هێرشەکانمان بکەینەوە، چونکە ئەگەر زانیمان پێویست دەکات، بژاردەی دەستپێکردنی لێدانی بەهێز لە ئێران ڕەتناکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share