عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ تورکیا

عێراق بە هەناردەکردنی 77 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ تورکیا.

پێگەی ئینێرجی پلاتفۆڕمی تورکی راپۆرتێکی لەبارەی گەورەترین وڵاتە هەناردەکارەکانی نەوت بۆ تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تاوەکو تشرینی دووەمی ساڵی 2025، تورکیا رۆژانە 624 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو 48 هەزار بەرمیل زیادیکردووە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “روسیا گەورەترین دابینکەر و هەناردەکاری نەوتە بۆ تورکیا و رۆژانە 388 هەزار بەرمیل نەوت بۆ تورکیا هەناردە دەکات، پاشان عێراق دێت کە رۆژانە 77 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا دەکات، دواتر، میسڕ، لیبیا و نەیجیریا دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share