ئەنجومەنی نوێنەران: ڕۆژی پێنجشەممە دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەدرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی دەنگدان بە کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە و سبەی پێنجشەممە، دەنگ بە کابینەکە دەدرێت.

تەوەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی دانیشتنەکە، دەنگدان دەبێت بە کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق، بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو.

هەر بەپێی کارنامەکە کە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و یەکەم وەرزی یاسادانانی ساڵی یەکەمدایە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، پەرلەمانتاران دەست بە کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ئەو بەرنامە کارییەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوەوە ئامادەکراوە، تاوەکو متمانەی یاسایی بۆ کابینەکەی وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share