شنیار ئەنوەر: قسەکانی قوباد تاڵەبانی کاریگەرییان هەبوو لەسەر بیرکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ

شنیار ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، قسەکانی قوباد تاڵەبانی گەیشتووەتە کۆشکی سپی ئەمریکا و کاریگەرییان هەبوو لەسەر بیرکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ.

شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کاتێک سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا، قوباد تاڵەبانی بە سەرکردەیەکی گەورەی کورد ناو دەبات، ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە.

وتیشی، بڵاوکردنەوەی وتارەکەی قوباد تاڵەبانی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو مانایە دەدات کە قسەکانی قوباد تاڵەبانی گەیشتووەتە کۆشکی سپی و کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ داناوە، ئەمەش دەستکەوتێکی زۆر گرنگە بۆ گەلی کورد، هەم بۆ یەکێتیی نیشتمانیی و خودی قوباد تاڵەبانیش.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share