تۆم باراک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایدەگەیەنێت، لەپاش کۆبوونەوەکانی لە بەغداد، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، سەردانى هەولێر دەکات.

ئەو سەرچاوەیە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دواى کۆبوونەوەکانى لە بەغداد، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا دێتە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات.

تۆم باراک، لە بەغداد لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، کۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share