پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: ڕەنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی  میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هۆڵی یەکلاکردنەوەی پرسە نیشتمانییەکان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئامادەکراوە و پرۆسەکە هەنگاوی باشی بڕیوە.

وتیشی، بڕیار بوو سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر کابینەی نوێ بدرێت، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش ئەو دانیشتنە دیاری نەکراوە کە بۆ هەر دانیشتنێک بە 24 یان 48 کاتژمێر پێش ئەنجامدانی دانیشتنەکە بەرنامەی کار بڵاودەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت ئەوا ئەمشەو بەرنامەی کارەکە بڵاودەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە ڕەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share