چەند شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێن

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردن، سبەی چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی شەممە، لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە، هەڵمەتێکی چڕ بەڕێوەدەچێت بۆ کاری قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە، ئەم شەقامانەی دەخرێنەڕوو لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانییەوە بەربەست دەکرێن:

– شەقامی نزیک فلکەی قەرەداخ بە ئاڕاستەی پردی وڵووبە.

– سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی کۆتایی گەڕەکی تاڤگە بە ئاڕاستەی فلکەی هەواری شار.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ئامادەکاریی بۆ قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە چوارڕیانی سەرچنار بە ئاڕاستەی تەلاری هونەر دەستیپێکردووە و لەئێستادا شەقامەکە بەربەست کراوە.

داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگەکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رێکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش دەگیرێتەبەر

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش دەگیرێتەبەر. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share