جێبەجێکردنی 7 رێنمایی لە قەڵەوی دەتپارێزێت

بۆ ڕزگاربوون لە چەوری زیادەی لەش پێویستە ڕێنماییەکانی چۆنیەتی کەمکردنەوەی چەوری لەش جێبەجێ بکەیت، بە وتەی پسپۆڕان، هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست، وەک خۆراکی هاوسەنگ و وەرزشی بەردەوام، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەندروستتر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، کە ماڵپەڕی Health Shots بڵاویکردووەتەوە، بە ئەنجامدانی چەند رێنماییەک دەکرێت لە قەڵەوی خۆت بپارێزیت، کە یەکێکیان هەبوونی خۆراکێکی هاوسەنگە، بناغەی هەر هەوڵێکی سەرکەوتووی دابەزاندنی چەوری بریتییە لە خۆراکی هاوسەنگ، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە گرنگی بە خواردنی پرۆتینی بێ چەوری و چەوری تەندروست و بڕێکی زۆر ڕیشاڵ لە خۆراکی ڕۆژانەدا بدرێت.

گرنگترین خاڵ کە ئاماژەی پێدەکات، چالاکی جەستەییە وەک ڕاکردن، مەلەکردن یان پاسکیلسواری کە یارمەتی سووتاندنی کالۆری دەدات، هاوکات پێویستە گرنگی بە قەبارەی بەشە خۆراکی ژەمەکان بدرێت، چونکە خاڵی سەرەکییە لە دابەزاندنی چەوری لەشدا.

خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو هۆکارێکی دیکەیە بۆ خۆپاراستن لە قەڵەوی، هەرکاتێک مرۆڤ بڕێکی پێویست ئاوی بخواتەوە، جەستەی کاردەکات بۆ سوتاندنی چەوری، هەروەها خەوتنی پێویست یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خۆپارێزی، نەخەوتنی پێویست دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی وەک نەخۆشی دەروونی زیاد دەکات.

ئەو ماڵپەرە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ڕزگاربوون لە فشاری دەروونی، بەتایبەت فشاری درێژخایەن دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و ئەنجامدانی تەکنیکەکانی وەک یۆگا، ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ هۆکارێکی باشە بۆ دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی، هاوکات تەکنیکی گرنگیدان بە خواردن لەکاتی خواردنیدا یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیکردن تێیدا کە هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە.

بابەتی پێشتر

شارەوانی سلێمانی: شەقامێکی تر لە یەکتربڕی فاروق دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە سۆران دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share