چۆن ماسکە شینەکانمان دەبنە مەترسیی گەورە بۆسەر ژینگە؟

بەکارهێنانی ماسکە شینەکانی خۆپارێزی کە لە پلاستیک دروستکراون و لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی زۆر لە جیهاندا بەکارهێنانیان زیادیکرد، دەتوانێت مەترسیی گەورەبێت بۆسەر ژینگە کە تەنها لەڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوە ئاساییەکان ناتوانرێت خۆ لە مەترسییەکانی ڕزگاربکرێت.

بەپێی پێگەی eandt.theiet، زۆرینەی بەکارهێنەرانی ماسک، دوای بەکارهێنانی یان فڕێیدەدەنە سەر زەوی یان دەیسووتێنن یانیش فڕێدەدرێتە دەریاکانەوە.

ئەمە تەنها ماسکەکان ناگرێتەوە، بەڵکو بوتڵەکانی ماددە پاکژکەرەوەکان، جلوبەرگی خۆپارێزی و قاپ و سندوقی خواردەمەنییە ئامادەکراوەکانیش، دەرکەوتنی کۆرۆنا پیشانیدا مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی بەربڵاو و فراوان پلاستیک بەکاردەهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا دیزاینەران و زانایان و کۆمپانیاکان کاردەکەن بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو ماددانە بەشێوەیەکی بێزیان و سوودبەخش.

قەبارەی “پەتا”ی پلاستیکی لە جیهاندا چەندە؟

سەختە بتوانین زانیاریی دروست لەبارەی قەبارەی ئەو پلاستیک و خاشاکە زیادانەوە دەستبخەین کە بەهۆی کۆرۆناوە ژینگەیان پیسکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕێژەی بەکارهێنانی تاک بۆ پلاستیک لە سەرتاسەری جیهاندا زیادیکردووە.

تەنها وڵاتی چین لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 100 ملیار ماسکی بەرهەمهێناوە، توێژینەوەیەک دەریدەخات ڕۆژانە 3.4 ملیار ماسک بەکاردەهێنرێن و فڕێدەدرێن لە جیهاندا، کیشوەری ئاسیا 1.8 ملیاری لەو ژمارەیە بەردەکەوێت، دوای ئەو ئەوروپا بە 445 ملیۆن و ئەفریقا 411 ملیۆن ماسک.

بەپێی توێژینەوەکە لە ماڵەوە کارکردن وەک یەکێک لە ڕێکارەکانی دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی بەکارهێنان و فڕێدانی ماسک، لەکاتێکدا ڕێژەی بەکارهێنانی قاپ و سندوقەکانی خواردەمەنیی ئامادەکراو زیادیكردووە.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات ئەو کەلوپەل و کەرەستانەی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەكاردەهێنرێن، بەتایبەت ماسک و جلی خۆپارێزیی تایبەتی ناتوانرێت بە ئاسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت چونکە مەترسییەکەیان تەنها دروستکردنیان لە پلاستیک نییە، بەڵکو ئەو کەرەستانە هەڵگری بڕێکی زۆر ڤایرۆسی بکوژن و بۆ پێکهاتەکانیان مەترسیدارە بۆیە چارەسەرکردن و بەکارهێنانەوەیان کارێکی قورس دەبێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی ژنەکەی سوتاند دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

كاره‌باى چاڤى لاند به‌ته‌واوى بڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share