بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە ئەمساڵدا 20 کەس خـ.ـنکاون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ئەمساڵدا 20 کەس خـ.ـنکاون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 20 کەس خـ.ـنکاون.

وتیشی، هەندێک حاڵەت هۆکارەکەی نەزانینی مەلەکردن بووە یان مەلەکردن بووە لە شوێنی قەدەغەکراو، هەندێکیشیان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کەوتوونەتە ناو ئاو و خـ.ـنکاون یان لە حەوزی ماسیدا خـ.ـنکاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی حاڵەتەکانی خـ.ـنکان لە ناوچە گەشتیارییەکان ڕوودەدەن بەتایبەت ئەو ناوچانەی ڕووبار و دەریاچەیان تێدایە و ناوچەی خەبات یەکێکە لەو شوێنانەی ساڵانە زۆرترین حاڵەتی خـ.ـنکانی تێدا ڕوودەدات لە زێی گەورە و زێی بچووکدا، هەروەها لە سنووری سۆرانیش.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share