سبەینێ دەست بە دابەشکردنی غاز دەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 3ـی 5ـی 2026، غاز لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت، پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بە بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی.

داواشدەکات، هیچ هاوڵاتییەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە غاز بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ناحیەکانی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر، بە میکانیزمی خۆیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکانیان غاز دابەشدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشمان لە هەڵەبجە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە خۆبەخشەی هەڵەبجە لە ئاگرەکەدا، گوزارشت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی ژینگە…
Total
0
Share