راپەڕین..تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزراوەتەوە و ئاسەواری فیشەکی بە جەستەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک گۆڕستانی راپەڕین، پاشان دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (ق. م . م) رەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەسەر شۆفڵکەی دۆزراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتییە شۆفڵی پێبووە ویستوویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بە رێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

باسی لەوەشکرد، “دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و جێگرەوەی داهاتووی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share