وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانیی حاجییان بەرەو سعودییە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانیی حاجییان بەرەو سعودییە ئەنجامدرا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی، هێڵی ئاسمانیی عێراق دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەی حاجییان بەرەو وڵاتی سعودییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم گەشتی ئاسمانیی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕەوە بووە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەمیر محەمەد بن عەبدولعەزیز، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی ڕێکخراوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، بۆ گواستنەوەی حاجییان بەپێی ئەو خشتە وردەی کە دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share