وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە 12 هەزار بەرمیل بەرهەمبهێنێت و بەشێكی زۆر لە پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕبکاتەوە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی راگەیاند، پاڵاوگەی کەرکوک کە سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوورە، دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی ئۆکتان و کوالێتی بەرز، ئەوەش لەدوای ئەوەی یەکەی هایدرۆجینکردن و ئایزۆمێکردن لە پاڵاوگەکەدا کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵاوگەی کەرکوك لە توانایدایە رۆژانە 12 هەزار بەرمیل لەو بەنزینە کوالێتی بەرزە، بەرهەمبهێنێت.
روونیشیکردەوە، ئەو پەرەسەندنە رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت، لە پڕکردنەوەی زۆرێک لە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی بەنزین لە بازاڕەکانی دەرەوە.