وەزیری گواستنەوەی عێراق: هەلی کار بۆ 20 هەزار گەنج دەڕەخسێنین

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە رێگای پرۆژەی رێگای گەشەپێدانەوە هەلی کار بۆ 20 هەزار گەنج دەڕەخسێنین لە عێراق و ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، رەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە رێگای پڕۆژەیەکی فراوانەوە هەلی کار بۆ 20 هەزار گەنج دەڕەخسێنین.

وتیشی “پڕۆژەکە ناوی ڕێگای گەشەپێدانە و پێکدێت لە چەندین ناوچەی فراوانی پیشەسازی و بەرهەمهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا، لە ئێستاشدا، کارکردن تیایدا بەردەوامە و دوای تەواوبوونیشی دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی عێراق و ناوچەکە”.

پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، یەکێکیش لە پڕۆژەکانی بریتییە لە بەندەری فاو، کە بڕیارە لەماوەکانی داهاتوودا تەواوبکرێت و دەبێتە گەورەترین ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share