وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر كۆبووەوە

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی نەساڕ ڕوبەیعی لە بەغداد كۆبووەوە و پێكەوە تاووتوێی دواپێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021ی عێراقیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 3ی شوبات بەڕێوەچوو، جەختكرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 و زاڵبوون بەسەریاندا لەڕێگەی دیالۆگ و بە گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور.

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندیی خۆی بە چارەسەرە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكردەوە و دیدگای خۆی لەبارەی پرسەكانی ناو بودجەوە لە كۆبوونەوەكەدا خستەڕوو.

لای خۆشییەوە، سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر، جەختی لە دانانی چارەسەری ستراتیژی و درێژخایەن بۆ كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم كردەوە، باسی لەوەشكرد كە “سەدرییەكان پشتیوانی لە پاراستنی مافەكانی هەموولا دەكەن لەسەر بنەمای دادگەری.”

 

بابەتی پێشتر

ڕوحانی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و ئێران بەرزدەكرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قووتی کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share