یەکەم فڕۆکەی عێراق بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە چین باردەکرێت

کەمێک لەمەوبەر، پرۆسەی بارکردنی فڕۆکەیەکی سەربازیی عێراقی بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چین دەستیپێکرد.

وێنەکان لەکاتی بارکردنی ڤاکسینەکاندا گیراون و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات، فڕۆکەکە بگاتەوە عێراق.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “دوو فڕۆکە دەنێرینە چین بەمەبەستی هێنانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەو وڵاتە.”

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەتا فڕۆکەیەک گەشت بۆ چین دەکات و لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا بە ژمارەیەکی زۆر لەو ڤاکسینەوە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، عێراق جگە لە چین، دوو ملیۆن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە بەریتانیا و ئەمریکاوە هاوردە دەکات کە بەشێکیان وەک دیاری و کۆمەک لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە پێیدەدرێن.

 

بابەتی پێشتر

هیلاس ڤیرۆنا 1-1 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

بایدن: دووشەممە ڕاگەیەنراوێك لەبارەی سعودیە بڵاودەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share