جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە بەردەوامە

جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە بەردەوامە و هەر هاوڵاتییەک سەگێک بهێنێت، دوو هەزار دینار لەبەرامبەردا وەردەگرێت.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شارەوانی شێڵتەرێکی هەیە و ڕۆژانە ئەو سەگە بێلانانەی کۆدەکرێنەوە، دەبرێنە ئەوێ، لەوێ دەخەسێندرێن و دەخرێنەوە ناو ژینگە.

وتیشی، لە بەرامبەر گرتنی هەر سەگێکدا، دوو هەزار دینار دەدرێت بەو کەسەی سەگەکەی گرتووە و ئەگەر بە ئۆتۆمبێلی خۆیشی بیهێنێت، سێ هەزار دینار وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share